سەرەکی

سەبارەت بە کامپینەکە

Play Video

مەترسی چییە

تەقەمەنی و پاشماوەکانی جەنگ مەترسیدارن بۆ تۆو خێزان و کۆمەڵگایەکەت. ئەگەر مینێك ، تەقەمەنییەكی نەتەقیوو یاخود ئامرازێکی تەقەمەنی گومانلێکراوت دۆزیەوە، نزیکی مەبەوە! دەستکاری مەکە! ڕاستەوخۆ کەسێك یان لایەنێکی لێ ئاگاداربکەوە! مین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی جەنگ یاری نین . یاریکردن بەم ئامرازانە لەوانەیە کۆتایی بە ژیانت بهێنێت یان بە شێوەیەکی مەترسیدار بریندارت بکات. ئەگەر ئامرازێکی مەترسیدارت دۆزییەوە لێی دوربکەوە و یەکسەر کەسێکی گەورە ئاگاداربکەوە سەبارەت بەو شتەی کە بینیوتە یان پەیوەندی بە بنکەی پۆلیس یان ڕێکخراوی (MAG) بکە.

(MAG) دەربارەی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین

کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین(MAG) ڕێکخراوێکی مرۆیی قازانج نەویستە و لەبواری پاکسازیی مین لە (٢٥) وڵاتدا کاردەکات. ئێمە مینی زەمینی و تەقەمەنیی هێشوویی و بۆمبی نەتەقیو لەوشوێنانەی کە تووشی جەنگ و ململانێ هاتوون دەدۆزینەوەو لەناودەبەین. ڕێکخراوی (MAG) عێراق تاوەکو ساڵی 2021، (170,433) مینی زەمینی هەڵگرتۆتەوە و ڕووىەری (128) کم٢ ەویی پاککردۆتەوە و (113,319) وانەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییشی پێشکەشکردووە.

mag logo arabic

ڤیدیۆکان

Play Video
Play Video
Play Video

(MAG) کورتەیەك سەبارەت بە کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین

کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG) ڕێخراوێکی داکۆکیکاری مرۆیی جیهانییە، مینی زەمینی، تەقەمەنیی چەکە  هێشوییەکان و تەقەمەنیی نەتەقیوو دەدۆزێتەوە، لادەبات و تێکدەشکێنێت لەو شوێنانەی کە کاریگەریی شەڕ و  ململانێکانیان لەسەربووە.

ئێمە بڕوامان وایە کە ئەوە شتێکی قبوڵکراونیە کە ملیۆنان خەڵك گیریان خواردووە لەناو مەترسی و هەژاری بۆ چەندەها ساڵ لە دوای ئەوەی کە جەنگ کۆتایی پێهاتووە. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە یارمەتی کۆمەڵگەکان بدەین لەسەر ژیانیان بەردەوام بن و داهاتوویان بەدەستبهێننەوە.

ڕێخراوی MAG لە ساڵی 1992 ـەوە لە عێراق کاردەکات لەپێناو پاککردنەوەو سەلامەتکردنی زەوییەکان بۆ ئەو خەڵکانەی کە دەیان ساڵە لەژێر کاریگەریی شەڕو ململانێکاندا دەژین. مینی زەمینی وتەقەمەنیی چەکە هێشوییەکان و تەقەمەنییە نەتەقیوەکانی تر، هەروەها  ئەو پیسبوونە نوێیەی کە بەهۆی دوایین ململانێ  لەگەڵ داعشدا پەیدابووە، کە لەدوای خۆیدا شوێنەوارێکی مەترسیداری بەجێهێشتووە ڕێگری لە کۆمەڵگەکان دەکات لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان بە سەلامەتی.

بە پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژەکان لە ڕێگەی مینلابەر، ئامرازە میکانیکییەکان و سەگی میندۆزەرەوەوە، ڕێخراوی MAG توانا دەبەخشێتە کۆمەڵگەکان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی زەویەکانیان بە سەلامەتی، هەروەها ئاسایشیێکی زیاتریان لە ڕووی خۆراکەوە پێدەبەخشێت و ڕێگەشیان بۆ خۆشدەکات کە لە هەژاری ڕزگاریان ببێت. ئەو زەویانەی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ڕێخراوی MAG ـەوە پاککراونەتەوە بەکارهێنراون بۆ دروستکردنی ڕێگا و بان، قوتابخانە، نەخۆشخانەو گوندی نوێ، هەروەها  ڕێگاخۆشکەر بووە بۆ هەزارەها جوتیار بۆ کارکردن لە کەشێکی سەلامەتدا.

لەساڵی ‌1989 ـەوە  تا ئێستا ڕێخراوی MAG یارمەتی زیاتر لە 18 ملیۆن کەسی داوە لە 68 وڵاتدا بۆ  ئەوەی بتوانن ژیان و سەرچاوەی بژێوییان لەدوای جەنگەوە دووبارە بنیاتبنێنەوە.